Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
میوانێكی رۆح سوكی فێستیڤاڵی تەوار بۆ كورتە فیلم كۆچی دوای كرد – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

میوانێكی رۆح سوكی فێستیڤاڵی تەوار بۆ كورتە فیلم كۆچی دوای كرد

سەندیكای هونەرمەندانی عیراق هەواڵی كۆچی دوایی خانمە هونەرمەندی عیراقی (ئازادوەهێ‌ سامۆئیل)ی تەمەن 79 ساڵی راگەیاند.

خاتوو ئازادوەهێ‌ سامۆئیل یەكێك بوو لەمیوانە رۆح سوكەكانی سێیەم فێستیڤاڵی تەوار بۆ كورتە فیلم كە یەكێتی ژنانی كوردستان ساڵی 2010 رێكیخستبوو.

ئازادوەهێ‌ كێیە؟

ساڵی 1942 لەدایكبووە كە بەرەگەز ئەرمەنییە‌و یەكێكە لەئەندامی خانەوادە مەسیحییەكانی شاری بەغداد، بەیەكەم دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدا ساڵی 1962 دادەنرێت، كە یەكەم كچی عیراقی بووە پەیوەندی بەو پەیمانگەیەوە كردووە‌و رێچكە شكێن بووە لەو بوارەدا، كە رێگەی خۆشكرد بۆ كچانی تر ببنە خوێندكار لەو پەیمانگەیەدا، وەك ئەكتەر كاری لەشانۆدا كردووە‌و لەساڵی 1954 ەوە پێشەنگی شانۆی عیراقییە.

خاتوو ئازادوەهێ‌ یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە لەمێژووی شانۆی عیراقیدا زۆرترین چالاكی‌و بەشداریكردنی لەشانۆگەرییە عیراقییە بەهێز‌و گرنگەكاندا هەبووە.

لەرێگەی رێكەوتەوە تێكەڵاوی شانۆ بووە، كاتێك كە خوشكی هونەرمەند سامی عەبدولحەمید داوای لێدەكات پەیوەندی بە تیپی هونەری شانۆی هاوچەرخەوە بكات، ئەویش رازی دەبێت‌و لەیەك بەشی شانۆگەری (ست دراهم) لەنوسینی یوسف ئەلعانی بەشداری دەكات، دواتر لەگەڵ دەرهێنەرە بەئەزموونەكانی عیراق وەك (سامی عەبدولحەمید، ئیبراهیم جەلال، عەبدولواحید تەها، بەهنام میكائیل، جەعفەر ئەلسەعدی، جەعفەر عەلی، بەدری حەسون فەرید، سەعدون عوبەیدی، موحسین عەزاوی‌و چەندینی تر) كاردەكات.

ئازادوەهێ‌ كە بەهۆی روخسار‌و‌و دەنگییەوە بەوە ناسراو بوو كە زیاتر رۆڵی (دایك)ی دەبینی، ناوی خوازراوی (زاهیدە سامی) لەكارە هونەرییە ریكلامەكانیدا بەكاردەهێنێت‌و لەگەڵ ئەو ناوەدا بەردەوام دەبێت تا تەمموزی 1958، هەر بەو ناوەشەوە بەشداری لەشانۆگەری (شاكر من دایكتم)‌و (سڵاو لەژیان) دا دەكات.

ساڵی 1962 كاتێك خوێندنی پەیمانگە تەواو دەكات، بەمامۆستا لەشاری بەغدا دادەمەزرێت، بەڵام كاری مامۆستایی ئەوەندە ناخایەنێت‌و دوای كودەتاكەی 1963 دەستگیر دەكرێت‌و لەمامۆستایش دەردەكرێت.

بەناچاری لەساڵی 1963 تا 1965 كاری قژ بڕین لەئارایشتگەیەكدا دەكات. خاتوو ئازادوەهێ‌ لەژیانی هونەریدا چەندین خەڵات‌و رێزلێنانی پێبەخشراوە‌و بەشداری زۆرێك لەفێستیڤاڵە شانۆییەكانی لەدەرەوەی عیراق بەتایبەت لەوڵاتە عەرەبییەكان كردووە.

بەهۆی نەخۆشییەوە لە رۆژی 6/11/2021 كۆچی دوایی كرد.

دڵی

هاوشێوە

ڤیدیۆ