بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی هەڵمەتێكی میدیاییەوە هاوكار و ڕێنیشاندەری هاوڵاتییانی خۆشەویست دەبێت، بۆئەوەی بەڕێگەیەكی یاسایی كۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا بكەن، نەك ڕێگەی مەرگەسات و قاچاخ و نایاسایی بگرنەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی پەڕەی تایبەت بەخۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، ڕێگە یاساییەكانی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، ڤیزای كاركردن، ڤیزای نەخۆشی و چەند جۆرێكی دیكە لەڤیزا بڵاودەكاتەوە.
ئامانجمان لەم هەڵمەتە ئەوەیە هاوڵاتییان بەڕێگەیەكی سەلامەت و یاسایی كۆچبكەن، بۆئەوەی خۆیان و خێزانەكانیان دووربن لە مەترسییەكانی ڕێگەی كۆچی نایاسایی.
لێرەوە داوا لەهەر كەسێكی بە ئەمەك و دڵسۆز دەكەین، كە دیمەنی ژن و منداڵ و گەنج و پیرەكانی ڕێگەی كۆچ ناخی هەژاندوون، هاوكارمانبن لەم هەڵمەتەدا، بۆئەوەی چیتر هاوڵاتییان كورد لەو ڕێگەیە نەبنە قوربانی و ڕێگری لەو نەهامەتییە بكەین.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی