ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پیشانگه‌ی ئه‌ستێره‌کانی کوردستان کرایه‌وه‌.

هونه‌رمه‌ندى شێوه‌کار شوان محه‌مه‌د له‌ گه‌له‌رى رێکخراوى کورته‌ باڵاکان پیشانگه‌ى ئه‌ستێره‌کانى شارى کرده‌وه‌.


له‌ پرۆژه‌یه‌کى هونه‌ریدا شوان محه‌مه‌د پیشانگه‌یه‌کى پۆترێتى بۆ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى شار کرده‌وه‌ که‌ تێدا هه‌ریه‌ک له‌ مامۆستا کامیل نوسه‌ر و وه‌رگێڕ له‌ رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه‌ و خاتوو کنێر عه‌بدوڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ته‌وار یه‌کێکن له‌و ئه‌ستێرانه‌ی که‌ تابلۆی پۆتره‌تیان بۆ دروستکراون.


له‌ باره‌ى ئه‌م پیشانگه‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند شوان محه‌مه‌د بۆ ژیانه‌وه‌ ووتى” ئامانجم خزمه‌تکردنى ئه‌و هونه‌رمه‌ندوو نوسه‌رانه‌یه‌ که‌ به‌درێژى ته‌مه‌نیان خزمه‌تیان به‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ کردووه‌، من ده‌مه‌وێت له‌ رێگه‌ى هونه‌ره‌که‌مه‌وه‌ خزمه‌تیان پێشکه‌ش بکه‌م پێش مردنیان، چونکه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌مان بینیوه‌ ‌و گله‌یشمان کردووه‌ که‌ هه‌تا که‌سه‌که‌ نه‌مرێت رێزه‌ى ناگیرێت و کاتێک ماڵئاواى ده‌کات هه‌موان بیریان ده‌که‌وێته‌وه‌ و گوڵ له‌سه‌ر گلکۆکه‌یان داده‌نێن”.

هه‌روه‌ها وتیشى” ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌و نزیکه‌ى 900 پۆترێت له‌خۆ ده‌گرێت ‌و به‌چه‌ند به‌شێک نمایشیان ده‌که‌م”.

ژیانه‌وه‌: تریفه‌

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ