Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

بەیاننامەی یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەیاننامەی یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی

ئەمڕۆ لەجیهاندا دوای ئەم هەموو پێشكەوتنە زانستی و تەكنەلۆجیە‌و بونی ئەو هەموو بڕیارە نێودەوڵەتی‌و ئەو هەوڵانە بۆ بەرەنگاری توندوتیژی، هێشتا توندوتیژی بەرامبەر ژنان و هەڵاواردنی ڕەگەزیی گەورەترین بەربەستە لەبەردەم یەكسانی و ئاشتی‌و دادپەروەری كۆمەڵایەتی‌و مافی مرۆڤ لەجیهاندا‌و هێشتا ڕێژەیەكی زۆر لەژنان لەجیهاندا ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە.

بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لەكۆی ٣ژن لەجیهاندا یەكێكیان ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە، نەخشەی بونی توندوتیژی لەجیهاندا پانتاییەكی زۆر لەنەخشەی گۆی زەوی دادەپۆشێت، بەشێوەیەك كۆمەڵگەیەكی مرۆڤایەتی نادۆزرێتەوە كە خاڵی بێ‌ لەم دیاردەیە، تادێت لەهەڵكشاندایە، هۆكاری ئەم توندوتیژیەش بەزۆری دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی سەرمایەداری و چینایەتی و جەنگ‌و سەرهەڵدانی هزری سیاسی توندڕەو‌و قەیرانە ئابوری و سیاسی‌و كۆمەڵایەتییەكان‌و باری ئابوری خراپ‌و بەكاڵاكردنی ژنان و مناڵان‌و بازرگانی كردن پێیانەوە‌و بەكۆیلەكردنیان لەلایەن مافیا جیهانییەكانەوە، ئەمە سەڕەرای ئەوەی لەم سەردەمی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنایەشدا، ڕێژەكە زۆر زیادی كردوە.

دەستنیشانكردنی ڕۆژێكی دیاریكراو بۆ بەرەنگاری توندوتیژی لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ ئەوەیە كۆدەنگییەكی جیهانی دروست ببێ‌ بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی‌و هانی وڵاتان بدات بۆ كاركردنی زیاتر‌و پابەندبونیان بەبڕیارە نێودەوڵەتییەكانەوە.

لەهەرێمی كوردستاندا كە بەشێكە لەكۆمەڵی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو جۆرەكانی توندوتیژی بونی هەیە، ئەگەرچی كۆمەڵە یاسایەك بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە هەموار كراوەتەوە، وەك یاسای نەهێشتنی توندوتیژی و قەدەغەكردنی كوشتنی ژنان بەبیانوی شەرەفپارێزی، بەڵام ڕۆژانە كوشتن و خۆكوشتنی ژنان بووەتە سەردێڕی هەواڵەكان، جگە لەو حاڵەتانەی كە لەشوێنە چەپەك‌و نادیارەكاندا ڕوو دەدات‌و كەس پێی نازانێت‌و زۆر كەم بكوژانی ژنان ڕوبەڕوی یاسا دەبنەوە.

نەبونی سەروەری یاسا و كارپێنەكردنی یاسا هەموار كراوەكان‌و قەیرانە ناوخۆییەكان، هۆكاری سەرەكی توندوتیژین. لەم ڕۆژەدا داواكارین پەرلەمانی كوردستان بەئەركی سەرەكی خۆی وەك چاودێریكردن‌و جێبەجێكردنی یاساكان هەڵسێت.

هەروەك داواكارین حكومەت‌و ڕێكخراوەكان هەمئاهەنگی تەواو بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی بكەن.

یەكێتی ژنانی كوردستان

23/11/2021

هاوشێوە

ڤیدیۆ