بەبۆنەی هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان یەکێتی ژنانی کوردستان ڤیدیۆ کلیپی بەردەنوسی سەر گلکۆی کچێک بڵاو دەکاتەوە.
لەڕێی پڕۆژەیەکی هونەرییەوە یەکێتی ژنانی کوردستان هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان ڕادەگەیەنیت لەژێر ناوی( بەردەنوسی سەر گڵکۆی کچێک) بەوێنەکردنی یەکێکە لە دەقە شیعریەکانی گۆرانی شاعیر. پڕۆژەی بەکلیپکردنی ئەم دەقە شیعریە لەلایەن خاتوو سەیوان ڕۆستم داڕێژراوە و سیناریۆ وێنەگرتن و مۆنتاجی (عەتا حەمە)و (نواندنی پروشە فەیسەڵ و دانا حەمە)یە و خوێندنەوەی دەق سەحەر جەلیل و تۆمارکردنی دەگ هەرێم تۆفیق.
ئەم کارە هونەریە لە زمانی شیعری گۆرانەوە باس لە چیرۆکی کچێک دەکات کە چۆن گیرۆدەی عەشقێکی پاک دەبێت و دەبێتە نێچیری کوڕێکی خاوەن دەستەڵات و دوای پاشان جێهێشتنی لەلایەن کوڕکە و خێزانەکەیەوە و دواجار لەژێر فشاری خەڵک و کاریگەری نەریتە کۆمەڵایەتیەکان بەدەستی باوکی دەکوژرێت، ئەگەرچی ئەم چیرۆکە مێژویەکی کۆنی هەیە بەڵام بەداخەوە تائێستاش کوشتن و توندوو تیژی بەرامبەر بەژنان لەژێر کاریگەری ئەو کلتورەدا بەردەوامی هەیە، هەربۆیەش یەکێتی ژنانی کوردستان لەڕێگەی ئەم ڤیدیۆ کلیپەوە هەڵمەتی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان دەستپێدەکات.