خانمە گۆرانیبێژی چیلی (میریام هێناندیز)، كاتێك بەناو بازاڕی سەنتیاگۆی پایتەختدا دەگەڕا، گوێی لەگۆرانییەكی خۆی بوو بەناوی (بریندار) كە بەدەنگی ژنە نابینایەك دەوترا، دەستبەجێ دەچێتە لای نابیناكەو گۆرانییەكەی لەگەڵ دەڵێتەوە.
یاسنا سالڤۆ ئەو ژنە نابینایەیە كە بۆ بژێوی ژیانیو پارە كۆكردنەوە گۆرانییەكی میریامی دەوتەوە، بەرۆژنامەی باشور كە رۆژنامەیەكی چیلییە وتووە: هاوڵاتییەك پێی وتم كە گۆرانییەكی میریام بڵێم، منیش دڵم نەشكاندو گۆرانی بریندارم وت، كاتێكمزانی میریام مایكەكەی لێوەرگرتمو گۆرانییەكی لەگەڵدا وتمەوە، كە ئەوە بۆمن چاوەڕواننەكرابوو هەرگیز باوەڕم نەدەكرد شتی وا روو بداتو توشی شۆك بووم، بۆیە لەخۆشیاندا زۆر گریام.