لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان كۆتایی بەخولێكی درومان هێنا كە ماوەی 20 رۆژ بەردەوام بوو.
لەو خولەدا كە كۆمیتەی ژنانی ماوەتی سەر بەلقی سلێمانی لەگەڕەكی هەواری شار رێكیخستبوو، ژمارەیەكی بەرچاو لەژنانو كچان بەشدارییان تیا كردو دوای تەواو بوونی خولەكەش بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشدارانی خولەكە.