لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ هەڵمەتی 16 رۆژی 25 ی نۆڤەمبەر، ئەمڕۆ سیمینارێكی یاساییو كۆمەڵایەتی بۆ هەردوو لقی گەرمیان و خانەقین رێكخرا.
سیمینارەكە لەلایەن هەردوو پارێزەر خاتوو دەشنێ عوسمانو خاتوو لاڤان زاهیرەوە پێشكەشكرا.
لەسیمینارەكەدا باسی جۆرەكانی جیابوونەوەو بینینی مناڵ و چۆنییەتی تۆماركردنی سكاڵا لەكاتی رودانی توندوتیژیدا كرا.
هاوكات لەسیمینارەكەدا خاتوو نێرگز ئەڵماس ئەندامی بەشی كۆمەڵایەتی یەكێتی ژنانی كوردستان باسی هەموو ئەو كێشە كۆمەڵایەتیانە كرد كە رووبەری ژنان و كچان دەبێتەوە، هەروەك باسی چارەسەركردنی كێشەكانی كرد لەرێگەی بەشەكەیانەوە كە زۆربەی كات كێشەكان پێویستیان بەوە نییە بەیاسا چارەسەر بكرێن.
پروشە فەیسەڵ