Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

كنێر عەبدوڵا توێژینەوەیەك لەكۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری پێشكەش دەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كنێر عەبدوڵا توێژینەوەیەك لەكۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری پێشكەش دەكات

خاتوو كنێر عەبدوڵا ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی ژنانی كوردستان‌و سەرنووسەری گۆڤاری تەوار، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەدووهەمین رۆژی شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پلاتفۆرمی دابڕان و چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی فێمێنزیمی رۆشنگەری، توێژینەوەیەكی پێشكەشكرد.

توێژینەوەكەی خاتوو كنێر كە لەپانێلی سێیەم (ژن‌و شوناسی سیاسی)ی كۆنفرانسەكەدا بەڕێوەچوو بەناوی (كۆتای ژنان، كاریگەریی لەسەر دۆخی ژنان‌و بەشداریی سیاسی‌و هەڵبژاردن) بوو.

خاتوو كنێر لەبارەی توێژینەوەكەیەوە بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: تۆژینەوەكە لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە‌و دوو بواری گرتۆتەخۆ، ئەوانیش تیۆریی‌و پراكتیكی، بەشێوەیەكی هەرەمەكی لەرێی راپرسییەكی 100 كەسی و لە نێوان ژنان و پیاواندا و لەسەر مەنهەجی وەسفی شیكاری كراوە”.

وتیشی: “توێژینەوەكە وەڵامدەرەوەیەكی ئەكادیمی و داتایی بوو بۆ زۆرێك لەو پرسیارانەی بەردەوام خۆی دووبارە دەكاتەوە، بەوەی ئایا كۆتای ژنان كاریگەری ئەرێنێ‌ یان نەرێنی هەبووە بۆ دۆخی ژنان لە هەرێمی كوردستان، گەر ئەرێنییە چۆن و گەر نەرێنییە بۆ? تا چەند كۆتای ژنان زامنی بەشداری ژنانی كردوە لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردندا و ئایا كۆتای ژنان زەرورەتی هەیە لەئێستادا یان نا ?”.

جێی باسە لەدووەم رۆژی كۆنفرانسەكەدا كە تایبەت بوو بەفێمینزمی رۆشنگەری (12) توێژینەوە تایبەت كرا بوو بەژنان كە لەلایەن لیژنەیەكی ئەكادیمییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ كرا بوو.

هاوشێوە

ڤیدیۆ