كۆمیتەی ژنانی راپەرینی سەر بەلقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لەهەڵمەتی 16 رۆژی 25 نۆڤەمبەردا، كۆڕێكی بۆ خوێندكارانی قوتابخانەی ئامێدی بنەڕەتی كچان لەگەڕەكی ئاوبارە رێكخست.
كۆڕەكە كە خاتوو نڤار مەحمود توێژەری كۆمەڵایەتی بەڕێوەی دەبرد، لەژێر ناوی (بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان) بوو.
خاتوو نڤار لەكۆڕەكەدا باسی ڕێكارە یاساییو كۆمەڵایەتەكانو چۆنییەتی چارەسەر كردنیانی لەرێگەی یاساییو رێكخراوەكانو دامودەزگا پەیوەندیدەراكانی حكومەتەوە كرد.
هەر لەكۆڕەكەدا باسی چۆنییەتی بەكارهێنانی هێڵەكانی پەیوەندیكردنو ئینتەرنێت بەگشتی سۆشیال مییدیا بەتایبەتی كرا، كە چۆن بتوانن بەشێوەیەكی تەندروست بەكاریبهێننو ببێتە هۆی پەرەپێدانی چالاكی خوێندنو قوتابخانەیان و بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاری و ڕۆشنبیریان لەناو كۆمەڵگەداو بەدوربن لە خراپ بەكارهێنانی سەرجەم تۆرەكانی ئینتەرنێت تا پارێزراو بن لەكێشە كۆمەڵایەتییە باوەكانی ناو كۆمەڵگە.