لەكاتی هەوڵدان بۆ بەهاناوەچوونی ژنێك لەناوچەی تانجەرۆی سەر بەشاری سلێمانی ئەفسەرێكی پۆلیس كوژراو سێ پۆلیسی تر برینداربوون.
ئەفسەرەكە ناوی نەقیب ( محەمەد لەتیف)و لەگەڵ سێ پۆلیسیش برینداربوون ڕوداوەكە بەجۆرێك بووە ژنێك پەیوەندی بە پۆلیسی ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی خێزانیەوە كردوەو داوای كردوە بچن بەهانایەوە، دوای چونی مەفرەزەیەكی پۆلیس بۆ ناوچەكە، چەند كەسێكی خێزانی ئەو ژنە ڕوبەڕووی پۆلیسەكان بونەتەوەو ئەفسەرێك كوژراوەو سێ پۆلیس برینداربوە.
هێرشكارەكان ئۆتۆمبێلی مەفرەزەكەیان سوتاندوەو هەڵهاتوون و هێرشبەری سەرەكی ڕوداوەكە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبوە