خاتوو كنێر عەبدوڵا ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی ژنانی كوردستان، بەشداری كۆنفرانسێكی كرد كە لەهەڵمەتی 16 رۆژی 25 نۆڤەمبەردا ئەمڕۆ لەسلێمانی بەڕێوەچوو.
كۆنفراسەكە كە ڕێكخراوی (IFMSA-KUDISTAN) رێكیخستبوو، چەندین كەسایەتی لەبوارەكانی یاساییو پزیشكیو هونەریو رێكخراوەیی بەشدارییان تیا كردبوو.
خاتوو كنێر بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: لەسیمینارەكەدا بە بابەتێك بەشداریمكردووە بەناوی رۆڵی رێكخراوەكانی ژنان لەكەمكردنەوەی توندوتیژی، ناوەڕۆكی بابەتەكە باس لەوە دەكات ئایا ڕێكخراوەكان بەتەنیا دەتوانن ڕۆڵو كاریگەریان هەبێت لەكەمكردنەوەی توندوتیژی لەناو واقیعی كۆمەڵگەی كوردیدا كە پڕاوپڕە لەقەیرانی جۆراوجۆر، لەرووی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و تەندروستیەوە.
وتیشی: “توندوتیژی بابەتێكی جیهانییە، بەشێوازو میكانیزمی جۆراوجۆر، بەپێی واقیعی كۆمەڵگە لەشوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر دەگۆڕێت، كۆمەڵگەی كوردیش بەدەر نییە لەو دیاردەیەو دابڕوا نییە، توندوتیژییەكان زۆر زیاترو جیاواز ترە بەپێی قۆناغەكان ڕێژەكان روو لەزیادبوونە، چونكە بەردەوام قەیرانی جەنگو نائارامی و سیاسی ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە كە توندوتیژیەكان لە بەرزبونەوەدا بن، بەداخەوە كۆمەڵگەی ئێمە تێروانینی وایە كە تەنها ئەركی رێكخراوەكانی ژنانە، كە دیاردەی توندوتیژی كەمبكەنەوە، بەبڕوای من ڕێكخراوكانی ژنان رۆڵ وئەركیان بڵاوكردنەوەی هۆشیاری كۆمەڵایەتی و فشارە، ئەوەی ڕێكخراوەكانی ژنان دەیكەن هاوكارو هاوبەش لەگەڵ ئەو دەزگا رەسمیانەی كە پەرلەمانو دەزگای حكومیو حزبیو كەناڵەكانە، ئەمانە هەموو پێكەوە جومگەی جۆراوجۆری حكومڕانی دەكەن، كە رێكخراوەكان لە زۆربەی زۆری پشتیوان و هاوكارن بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی، دەبێت هەموو پێكەوە بەرپرسیارێتیەكەش هەڵبگرن”.
تریفە حەسەن