كوردۆ عومەر، بەڕێوبەری گشتی بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژ بەخێزانو ئافرەتان رایگەیاند: بەهۆی بونی چەك لەماڵەكاندا، ئاسایشی ژنان لەكوردستان لەژێر هەڕەشەدایە.
كوردۆ عومەر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەگای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لەسلێمانی، وتیشی: بكوژی ئەفسەرەكە دەستگیر نەكراوەو بەڕێوبەرایەتیەكان و نوسینگەكانی بەرەنگابونەوەی توندوتیژی چیدیكە بەم ستافە كەمەوە ناتوانن بەپێی پێویست كارەكان بكەن.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە “توندوتیژییەكان زۆر بونو ئێمەش كارمەندو ئوتۆمبیلو چەكی پێویستمان نییە”.