ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکێتی ژنانی کوردستان سەردانی نمایشی ژنە زەرنگەرەکان دەکات

دوای کۆتایی هاتنی چەند خولێکی تایبەت بەدروست کردنی خشڵ ئەمڕۆ لە کارگەی کەلتوری سلێمانی ژنانی بەشداربووی ئەو خولانە بەرهەمەکانیان لە زەڕنگەریدا نمایش کرد و یەکیتی ژنانیش سەردانیان کردن.

ئەو خولانە ڕێکخراوی کەلتورو گەشە پێدانی بەردەوام بە هاوکاری پەیمانگەی گۆیتەودامەزراوەی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێو دەوڵەتی(Glz) و(bmz )ڕێکیانخستبوو.

خاتو ڤیان نوسەری پڕۆژەکە بە تۆڕی میدیایی تەواری ڕاگەیاندئامانج لە کردنەوەی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە بازاڕی کاربۆژنان بدۆزینەوە و هەوڵبدەین لەو پیشانەیشدا وەک زەڕنگەریو مسگەری سەلیقەی ژنانی تیادا بێت و بتوانین کێبەرکێیە کی ڕاستە قینە بخوڵقێنن لەبازاڕدا بەتایبەتی لە بواری دیزاین و دروستکردنی خشڵەوەو ئەو بوارە لەکوردستاندا بەرەو پێشەوە ببەین .

هەروەها وتیشی هەڵبژاردنی ئەو ژنانە بۆ بەشداری لەو خولانەدا یەکەم هەنگاوبێت بۆ بەشداری کارای ژنان لە بازاڕی خشڵ دروستکردندا . هونیا مەهدی بەشدار بویەکێ ئەو خولانە وتی ماوەی ٣مانگە لەم ڕاهێنانە دا بەشدارم و ئیستا بەباشی فیربوم کار لەسەر مس و زیو بکەم لەگەڵ دیزاینکردنی هەمو جۆرە خشڵێک بەجوانی .

پروشە فەیسەڵ

هاوشێوە

ڤیدیۆ