ئەمرۆ بەشی یاساو كۆمەڵایەتی یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ هەڵمەتی 16 رۆژی ٢٥ی نۆفەمبەر، سیمینارێكی یاسایی بۆ لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان ئەنجامدا.
سیمینارەكە كە ژمارەیەكی زۆر لەكادرو ئەندامو سەرۆك كۆمیتەكانی ژنانی لقی هەولێرو چەند رێكخراوێكی ژنانو ژمارەیەك لەهاوڵاتیانی شاری هەولێر ئامادەی بوون، پارێزەر دەشنێ عوسمان پارێزەری یەكێتی ژنانی كوردستان، باسی لەیاسایی باری كەسێتی كردو پارێزەر سۆما یاسین باسی یاسایی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنو یاسایی توندوتیژی دژی ژنان كرد، هەر لەسیمینارەكەدا باسی چۆنییەتی تۆماركردنی سكاڵا كرا.
لەبەشێكی تری سیمینارەكەدا چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی تایبەت بەتوندوتیژی دژی ژنان نمایشكرا.
پروشە فەیسەڵ