ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێتی ژنانی كوردستان سیمینارێكی لەسۆران ئەنجامدا

بەشی یاسا‌و كۆمەڵایەتی یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ هەڵمەتی 16 رۆژی ٢٥ی نۆفەمبەر، سیمینارێكی یاسایی بۆ لقی سۆرانی یەكێتی ژنانی كوردستان ئەنجامدا.

سیمینارەكە كە ژمارەیەكی زۆر لەكادر‌و ئەندام‌و سەرۆك كۆمیتەكانی ژنانی لقی سۆران ئامادەی بوون، پارێزەر دەشنێ‌ عوسمان پارێزەری یەكێتی ژنانی كوردستان، باسی لەیاسایی باری كەسێتی كرد‌و پارێزەر سۆما یاسین باسی یاسایی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن‌و یاسایی توندوتیژی دژی ژنان كرد، هەر لەسیمینارەكەدا باسی چۆنییەتی تۆماركردنی سكاڵا كرا.

لەكۆتایی سیمینارەكەدا پارێزەران وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانیاندایەوە‌و گفتووگۆیەكی چروپڕ دەربارەی ئەو یاسایانەی كە باسی مافی ژنان‌و ئەو كێشە كۆمەڵایەتیانە كرا كە ژنانی ناوچەكە رووبەروی دەبنەوە بۆ ئەوەی بزانن لەرووی یاساییەو چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو كێشانەدا بكەن.

پروشە فەیسەڵ

هاوشێوە

ڤیدیۆ