ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنێك دەبێتە باڵوێزی ئەمریكا لەعیراق

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، خاتوو ئەلینا رۆمانۆڤسكی وەك باڵوێزی وڵاتەكەی لەعیراق دەستنیشان كرد.

كۆشكی سپی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە سەرۆكی ئەمریكا ژمارەیەك گۆڕانكاری لەپۆستە سەرەكییەكانی وڵاتەكەیدا دەكات، وەك گۆڕینی باڵوێزەكانی لەوڵاتانی دەرەوە، یەكێك لەو گۆڕانكارییانەش خاتوو ئەلینایە كە لەئێستادا باڵوێزی ئەمریكایە لەوڵاتی كوەیت‌و بۆ باڵوێزی ئەمریكا لەعێراق دیاریكراوە.

ئەلینا رۆمانۆڤسكی تەمەن (66) ساڵ پێشتر ئەندامی كارا بووە لەخزمەتی جێبەجێكردنی باڵا‌و جێگری سەرۆكی بەشی نەهێشتنی تیرۆر بووە لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا‌و ماوەی نزیكەی 40 ساڵ خزمەتی لەئاژانسە جیاجیاكانی حكومەتی ئەمریكا كردوە، بەوەش شارەزایییەكی زۆری لەكاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیدا كردووە.

سەرەتای ژیانی پیشەیی وەك توێژەرێك لەئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی) دەست پێكردووە، لەژیانیدا خاوەنی چەندین خەڵاتە‌و بڕوانامەی ماجستێری لەزانكۆی شیكاگۆ بەدەستهێناوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ