خاتوو كنێر عەبدوڵا ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی ژنانی كوردستانو سەرنووسەری گۆڤاری تەوار، لەرۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤدا، وەك نوسەرێك خەڵاتی ئاشتی ساڵی 2021ی پێبەخشرا.
لەمەراسیمێكدا ئەمڕۆ هەینی لەئوتێل راماداو بەئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانو كەسوكاری زیندانیانی بادینانو پارێزەرانو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤو كۆمەڵگەی مەدەنی، رێكخراوی چەتری پارێزەرانی ئاشتی نێودەوڵەتی، خەڵاتی ئاشتی 2021ی بەخشییە خاتوو كنێر عەبدوڵا.