بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە، كە تیمە فریاگوزارییەكانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێك دەتوانن پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢)ە وە بكەن.
سامان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: داوا لەهاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین لە ئێستا سەرجەم تیمە فریاگوزاریەكانیمان لەحاڵەتی ئامادە باشیدان لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێك كە پێویست بەتیمی تەندروستی بكات بەزوترین كات پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢ بكەن”.