بڕیارە سبەینێ یەكشەممە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی، كەمپین بۆ كۆكردنەوەی كۆمەكو هاوكاری بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر ئەنجام بدرێت.
چەند رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی لەشاری سلێمانی، رایانگەیاند كە رۆژی یەكشەممە لەمۆزەخانەی ئەمنە سورەكەو لەناو كارگەی جگەرەی سلێمانی، چەند كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی كۆمەكو هاوكاری بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر كە ژمارەیەك هاوڵاتی بوونە قوربانی ئەنجامدەدەن.