ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

گوڵزار له‌ شیعره‌وه‌ بۆ ته‌ندروستى

گوڵزار حه‌مه‌ فه‌ره‌ج، ژنه‌ شاعیر و نوسه‌ری کورد، خاوه‌نی شه‌ش کتێبی چاپکراوه‌ و بڕیاروایه‌ رۆژی ٣شه‌ممه‌، ٢١/١٢/٢٠٢١له‌ هۆڵی خاک نوێترین کتێبی ته‌ندروستی بڵاوبکاته‌وه‌.


له‌دیدارێکى تایبه‌تدا بۆ تۆڕى میدیایى ته‌وار گوڵزارى شاعیر باسى له‌ ئه‌زموونى نوسینى شیعر و سه‌ره‌تاى نوسینى خۆى کردوو ووتى” سه‌ره‌تای ئه‌زمونی شیعریم بۆ مناڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ حه‌ز و خولیای چیرۆک و شیعرم هه‌بوو، کاتێک له‌ خوێندن چالاکى و فیستیڤاڵ ئه‌نجامده‌درا، هه‌میشه‌ به‌شداریم ده‌کرد، به‌ شیعر خوێندنه‌وه‌ ئه‌وکاته‌ شاعیر نه‌بووم، له‌وسه‌رده‌مه‌وه‌ خه‌رمانی نوسینم ده‌ستیپێکرد، سه‌ره‌تا کورته‌ چیرۆک و پاشان شیعر نوسی”.


ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى زمانى شیعره‌وه‌ ده‌یه‌وێت چیبڵێت گوڵزار حه‌مه‌فه‌ره‌ج ده‌ڵێت” زیاتر نوسینه‌کانم په‌خشانه‌ و کورته‌ چیرۆک و ڕۆمانه‌ و تائێستاش خاوه‌نی شه‌ش کتێبی خۆمم”. له‌لایه‌کیتره‌وه‌ ده‌ڵێت” ئێستا بوارێکى باش بۆ ژنان ره‌خساوه‌ له‌ چاوجاران، چونکه‌ له‌ رابردودا ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ چ جاى نوسین، له‌ بواری نوسین و ئیش وکاردا، به‌ڵام ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ بوار ره‌خساوه‌، تاکه‌ تاکه‌ش هه‌رده‌مێنێت، ڕێگه‌یان ناده‌ن و ده‌ست به‌سه‌رن، له‌ هه‌موو دوونیاش هه‌رهه‌یه‌، زۆرجار ژن خۆشی توانا و تاقه‌تی نیه‌ و ئه‌زمون تاقی ناکاته‌وه‌، ژنان به‌شی خۆی هاتونه‌ته‌ بواره‌که‌وه‌، نوسه‌ری باشمان هه‌یه‌ “.


ده‌رباره‌ى ئه‌م کتێبه‌ نوێیه‌ى و ماوه‌ى نوسینى کتێبه‌که‌ گوڵزار خان ووتى” ئه‌م کتێبه‌م جیاوازتره‌ له‌ کتێبه‌کانیتر چونکه‌ ئه‌وانیترم کورته‌ چیرۆک و ڕۆمان و کتێبی په‌خشانه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌یان جیاوازتره‌ چونکه‌ من په‌یامنێری پێشمه‌رگه‌ سپۆرتم، ماوه‌ی ساڵێکه‌ بابه‌تی ته‌ندروستی ده‌نوسم، له‌سه‌ر ئه‌و حه‌زه‌ى خۆم، که‌ بۆ نوسین هه‌مه‌، هه‌موو چه‌مکه‌کانی نوسینم خۆش ده‌وێت، حه‌زده‌که‌م له‌ هه‌ر بوارێک قه‌ڵه‌م بینوسێت بنوسم، ئه‌م کتێبه‌ش که‌ بابه‌تی ته‌ندروستی جه‌سته‌ییه‌ بیکه‌م به‌ کتێبێک، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ماڵێکدا هه‌بێت، وه‌کو دکتۆریه‌کی خۆت که‌ نه‌خۆشی ده‌ست بده‌یته‌ ئه‌و کتێبه‌، ببێته‌ چاره‌سه‌رێک، کتێبه‌که‌ زانیارى زۆری تێدایه‌ و نوسینه‌کان له‌ ماڵپه‌ره‌جیهانیه‌کانه‌وه‌ وه‌رمگرتووه‌، مرۆڤ ئازاری فیزیکی هه‌یه‌ یان له‌ لێوارێکی رۆحی سیسی هه‌ڵاتووی هه‌یه‌، بۆ ژیان ده‌گه‌ڕێت.

به‌ڵام ریتم و جوڵه‌ی ژیانی خۆی فه‌رامۆش کردووه‌، بێئاگایه‌ له‌وه‌ی که‌ ته‌ندروستی وابه‌سته‌ی ژیانی هه‌موو مرۆڤێکه‌، وه‌کوو ئه‌ستێره‌یه‌کی دراوشاوه‌ لێبڕوانین، خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم به‌ دانانی کتێب له‌ کتێبخانه‌ی کوردی وه‌ک په‌رتوکێکى زانستی”.


له‌ کۆتایى ئه‌م دیداره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا گوڵزار حه‌مه‌فه‌رج یه‌کێک له‌ده‌قه‌ شیعره‌کانى کرده‌ دیارى خوێنه‌رانى تۆڕى میدیاى ته‌وار.

له‌ بیری خۆم ڕاده‌مێنم
ئاوه‌دانیم ناخم پڕ ده‌کات
ئومێدى یاده‌وه‌رییه‌کانم ده‌ژێنه‌وه‌،
نیگا پڕ له‌ متمانه‌کانم و
چاوه‌ جوان و پڕ له‌ ته‌لیسمه‌که‌ی،
سپێده‌یه‌کی نوێ به‌ ژینم ده‌به‌خشن .
ده‌نگی وه‌ک جریوه‌کانی نیشتمان و
په‌پوله‌ ڕه‌نگا و ڕه‌نگه‌کان ،
به‌ ناو بۆشایی ناخمدا گوزه‌ر ده‌که‌ن ،
که‌ به‌نیگایه‌کی شه‌رم ئامێزه‌وه‌
تاو نا تاوێک لێم ده‌ڕوانێ ،
سیماپڕ له‌ پرسیار و شپرزه‌که‌م وه‌رده‌گێڕم و
به‌ خه‌نده‌یه‌کی خه‌م ئامێزه‌وه‌ ئه‌ڵێ :
زۆر له‌وه‌ جوانتری که‌ ئاوێنه‌که‌ پێت ده‌ڵێت ،
بێئاگام ئه‌بم له‌خۆم،
په‌یڤه‌کانی وه‌ک باڕانێکی به‌ خوڕ بیابانی ڕۆح پاراو ده‌کات ،
ئه‌وکات هزرم وه‌ک کووره‌ی هه‌نگ ،
ده‌وروژێت و
خه‌یاڵگه‌لێکی خۆش ده‌رزی ئاژنی ڕۆحم ده‌که‌ن ،
چاوه‌کانیشم به‌کلی نیشتمان ده‌ڕێژم و
که‌پڕێک له‌ ئازار و چاوه‌روانی و
مه‌رگی مێینه‌ی خۆم زیاتر
هیچیترم نیه‌ پێیببه‌خشم
له‌پای ئه‌و دیمه‌نه‌ ئه‌فسوناویه‌ی
که‌ چه‌ند چرکه‌یه‌ک میوانم بون

ئا: تریفه‌

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ