لەمەودوا هاوڵاتیانی فەرەنسا دەتوانن بەناوی دایكیانەوە خۆیان تۆمار بكەنو حكومەت كارئاسانیان بۆ دەكات.
ئایریك دۆبۆن وەزیری دادی فەرەنسا لەلێدوانێكیدا وتی: “حكومەتی فەرەنسا هەموو كارئاسانییە بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە تەمەنی 18 ساڵیان تێپەڕاندووەو دەیانەوێت بەناوی دایكیانەوە تۆمار بكرێن”.
وتیشی: “جەخت لەسەر پڕۆژە پێشنیاركراوی پەڕلەمان ئەكەینەوە كە تیایدا هاتووە هەر هاوڵاتییەك تەمەنی گەیشتە ١٨ ساڵ ئازادە بە ناوی دایكی یان باوكی یان هەردوكیانەوە خۆی تۆمار بكات”.
لەیاساكانی فەرەنسادا هەبووە كە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەتوانن ناوی خێزانەكانیان بگۆڕن، بەو مەرجەی هۆكارێكی گونجا هەبێت، بەڵام وەزیری داد لەئەژماری خۆی لە تویتەر دەڵێ لەئێستادا هەموو كەس ئازادە لە ژیانو ناوی خۆی، پێویست بەهیچ هۆكارو مەرجێك ناكات.