Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ئیلهام شاهین: (براڤۆ) بۆ سعودیە كە لەرێگەی سینەماوە گرنگی بەپرسەكانی ژنان دەدات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئیلهام شاهین: (براڤۆ) بۆ سعودیە كە لەرێگەی سینەماوە گرنگی بەپرسەكانی ژنان دەدات

خانمە هونەرمەندی دیاری میسری ئیلهام شاهین دەستخۆشی لەوڵاتی سعودیە دەكات كە ڤێستیڤاڵی سینەما سازدەكات‌و لەرێگەی سینەماوە پاڵپشت‌و گرنگی بەپرسەكانی ژنان دەدات.

ئیلهام شاهین لەچاوپێكەتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری (سەیدەتی) دەڵێت: براڤۆ بۆ سعودیە كە توانی یەكەم ڤێستیڤاڵی سینەما ساز بكات، ئەمە كارێكی چاوەڕواننەكراو بوو، چونكە من بەخەویش نەمئەبینی كە رۆژێك لەرۆژان بتوانم لەم وڵاتەدا بە جلوبەرگی ئاهەنگ‌و بەسەر فەرشی سوردا بڕۆم.

وتیشی: “من پێشتر سەردانی سعودیەم كردووە، بەڵام سەردانیكردنەكانم ئاینی بووە‌و لەچك‌و پەچەم كردووە”.

سەبارەت بەڤێستیڤاڵەكەش كە ناوی ڤێستیڤاڵی (دەریای سور بۆ سینەما) یە دەڵێت: “هەرگیز چاوەڕێی ئەوەم نەدەكرد بەو شێوە پیشەگەرییانە‌و بەشێوەیەكی راست‌و گونجاو ئەم ڤێستیڤاڵە سازبكرێت، لەڤێستیڤاڵەكەدا بەشێوەیەكی روون پاڵپشتی ‌و گرنگی پرسەكانی ژنان دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی سەرجەم ئەو هونەرمەندانەی لەم ڤێستیڤاڵەدا رێزیان لێنرا ژن بوون، ئەمەش بۆخۆی كارێكی كەموێنە‌و گرنگە بۆ ڤێستیڤاڵ”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ