Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
عەتا حەمە ساڵح بەسێ‌ فیلم بەشداری فێستیڤاڵی سلێمانی دەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

عەتا حەمە ساڵح بەسێ‌ فیلم بەشداری فێستیڤاڵی سلێمانی دەكات

عەتا حەمە ساڵح، هونەرمەندی سینەماكار‌و رۆژنامەنوسی تۆڕی میدیایی تەوار، وەك ئەكتەر بەسێ‌ فیلم بەشداری پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكات.

سەبارەت بەو فیلمانەی بەشداری تیا كردووە، لەلێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی تەوار عەتا وتی: “فیلمی درێژی (كلشی ماكو) یان (ڕوباری ئێمە) لەدەرهێنانی د. مەیسون پاچەچییە‌و كورتە فیلمی (مردن لەباخی سێو) لەدەرهێنانی كامەران جەمال‌و كورتە فیلمی (ڕاڕەوێك) لەدەرهێنانی هەردێ‌ سەمیرە”.

ئاماژەی بەوەشدا كە هەرسێ‌‌ فیلمەكەی نمایش كراوە، لەئاستێكی باشیشدا بوون‌و خەڵكێكی زۆر هاتبون بۆ سەیری.

پێشبینی ئەوەشی كرد كە هەردوو فیلمی (كلشی ماكو) ‌و (مردن لەباخی سێو) بتوانن خەڵات بەدەست بهێنن.

لەبارەی سەرنجی خۆی بۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی عەتا وتی: “وێرای دەستخۆشیم لەسازدانی ئەم ڤێستیڤاڵە، بەڵام لەئێستادا رێكخستنی ڤێستیڤاڵ بۆ سینەمای بەپێویست نازانم، لەبەرئەوەی ئێمە خاوەنی كەمترین فیلمین‌و هیچ دەستگیرۆییەك لەلایەن كەرتی تایبەت ‌و گشتییەوە نییە بۆ بەرهەمهێنانی فیلم، ئەگەر هەشبێت زۆر لاوازە، بۆیە لەكاتێكدا ئێمەی كورد خۆمان نەتوانین لایەنی كەم لەساڵێكدا دوو فیلمی درێژ بەرهەمبهێنین، ئیتر سازدانی ڤێستیڤاڵ چ كاریگەرییەكی لەسەر سینەمای كوردی هەیە”.

وتیشی: “بەبڕوای من ئەو پارەیەی لەڤێستیڤاڵدا خەرجدەكرێت بخرێتە خزمەتی بەرهەمهێنانی فیلمەوە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ