ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رووپاك عبدولقادر نیوسەدەیە كاری هونەری كوردی دەكات.

رووپاک عبدولقادر، ئەکتەری بواری شانۆ و دراما، ماوەی نیوسەدەیە، ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە، کاتێک هاتەمەیدانەوە پیاو ڕۆڵی ژنی دەبینی، رووپاک لەگەڵ چەندژنێکیتر بوێرانە دەوریان دەگێڕا لەشاری هەولێردا لە دیدارێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی تەوار روپاک عبدوالقادر دەربارەی سەرەتاکانی کاری هونەری ووتی” سەرەتای کاری هونەریم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی حەفتاکان ئەو کاتەی پیاوان ڕۆڵی ژنیان دەبینی لە کارەهونەییە کاندا، ئێمە چەند ژنێکبووین و هاتینە ئەو مەیدانە کە زۆر ئەستەمیش بوو بەهۆی دابونەریتی ئەو سەردەمەوە، بەڵام ئێمە خۆشەویستیمان بۆ هونەر وایلێکردین گوێ پێنەدەین و خزمەتمان کرد، تا ئێستاش بەردەوامین هەرچەندە ئەوە چەند ساڵێکە بەهۆی قەیران و نەبوونی هاوکاری و پاڵپشتی بۆ هونەرمەندان نەمانتوانیوە بەشداری بکەین لەکارە هونەرییەکاندا”.


دەربارەی ئاستی هونەری شانۆ و درامای کوردی لە ئێستادا هونەرمەند روپاک عەبدوالقادر دەڵێت” هونەری کوردی بەداخەوە هەرچەندە ئێستا لە ڕووی تەکنیکەوە هیچ کێشەی نیە، بەڵام بەداخەوە بەڕای من بەرەو پێشچوون نەچووە هەرچەندە هەوڵدراوە کە کاری هونەری جوان و باش پێشکەش بکرێت هێشتا ئێمە زۆرمان ماوە بگەینە ئاستی تموحمان ئەویش بگاتە ئاستی هونەری ووڵاتان”. دەربارەی رۆڵی ژنانیش لەبوارەکەدا روپاک ووتی” بەشداری ژنان تا ئاستێک باشە وەک بەشداری ، بەڵام وەک نواندن هێشتا پێویستیان بە هەوڵدانە تا بتوانن ڕۆڵەکان جوان ببینن، ئەو پێشکەوتنەش بەوە دەکرێت کە زیاتر کاری هونەری هەبێت و بەشداری بکەن و بەردەوامبن چونکە هەرگیز نەک ژنان بەڵکو پیاوانیش ناکرێت پێشکەون لە نواندن ئەگەر بەردەوامی نەبێت چونکە هەریەک لە ئێمە چەند ساڵ جارێک دەکرێ بەشداری بکەین لە کارێک ئەویش بەهۆی نەبوون و بەردەوامی کارەهونەری یەکانە”.


ئەم خانمە هونەرمەندە لەکاری نواندندا سنوری کوردستانی بریوەو لە ئێستادا لە درامایەکی عەربیدا رۆلی دایکێک دەگێرێت و وەک خۆی ووتی”دڕامای (لیله‌ سقوط) (شەوی کەوتن)دڕامایەکی عەربی یە لە نووسینی (مجدی صابر) و لە دەرهێنانی (ناجی طعمی) یە لە نواندنی هونەرمەندانی عەرەبی ‌و سوری و لبنانی و میسری و عێراقی بوو منیش ڕۆڵی دایکی کوڕێکم هەبوو کە داعش دەیبا دەیکوژێ بۆ مانگی رەمازانی ساڵی داهاتوو پەخش دەکرێت”.

ئا:تریفە

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ