لەنیا ڕوون تەها كەریم، کە لەدایك و باوكێكی كورد لە شارۆچكەی Kópavogur ئایسلەند لە 18ـی كانوونی یەكەمی 1999 لە لەدایكبووە، سێیەم كاندیدی لیستی پارتی ئازادی خوازی چەپەكان بوو بۆ ناوچەی ریكجاڤیك و ئێستا گەنجترین پەرلەمانتاری ئایسلەندایە.
لەنیا بەهۆی ئەوەی ئەندام پەرلەمانی سەروخۆی پێویستی بە جێگرەوە هەبووە، ئەم بۆ شوێنەكەی ئەو دەستنیشان كراوە و ئێستا خاوەن كورسی پەرلەمانییە.
لەنیا دەڵی لەپەرلەمان تێبینیم لەسەر، سیستەمی دادوەرییە، دەمەوێت گۆڕانكاری لەو یاسایانەدا بكەم كە كەیسەكانی دەستدرێژی سێكسی دەیانگرێتەوە، بۆ ئەوەی قوربانیانی دەستدرێژی سێكسی هەست بە سەلامەتی بكەن و كەیسەكانیان لە كاتی خۆیدا گرنگی پێ بدرێت”.
ژمارەیەک وڵاتی کەم لە جیهاندا هەن کە تێیاندا ژمارەی پەرلەمانتارانی ژن لە ژمارەی پەرلەمانتارانی پیاو زیاترە؛ رواندا لە کیشوەری ئەفریقیا لە پلەی یەکەمدا دێت لە بواری زۆریی ژمارەی پەرلەمانتارانی ژنانەوە و 61٪ی پەرلەمانتارەکانی ژنن؛ زیاتر لە 50٪ی پەرلەمانتارانی کوبا، نیکاراگوا و مەکسیکیش ژنن. لەسەر ئاستی جیهانیش تێکڕا نزیکەی 25٪ی پەرلەمانتاران ژنن.