دیلان یەشیلگوز-ی ته‌مه‌ن 44 ساڵان، كه خانمە کوردێكی باکووری کوردستانە لە حکومەتی نوێی هۆڵەندا ده‌بێته وەزیری داد و ئاسایش .
به‌پێی میدیاكانی هۆڵەندا، دیلان یەشیلگوز كه خه‌ڵكی شاری دێرسیمی باکووری کوردستانە و نیشتەجێی هۆڵەندایە له حكومه‌ته‌كه‌ی مارک روتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ده‌بێته وه‌زیری داد و ئاسایش.
دیلان یەشیلگوز سه‌ر به پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی (FFD)یە و پارته‌كه‌ی به‌شدارێكی سه‌ره‌كییه له كابینه‌ی نوێی مارک روتە و بڕیاره 10ی مانگی 1ی 2022 ده‌ستبه‌كاربێت.
دیلان یەشیلگوز، لە 18ی حوزەیرانی 1977 له خێزانێكی بە بنەچە کوردی شاری دێرسمی باکووری کوردستان له‌دایكبووه، دیلان منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ هۆڵەندا و له نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 بووه‌ته ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی ئەمسته‌ردام.