رێكخراوی ههنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدهگهێنێت:
كچه چاڵاكوانێكی كورد ماوەی سێ ھەفتەیە له زیندانی سنه دهست بهسهركراوه.
کەژال نەسری تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، ناوبراو هێشتا لە زیندانی سنە ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی کەژاڵ نەسری چالاکی مەدەنی وفەرهەنگی دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە ڕۆژی یەکشەممە 12ی 12 ی 2021،( لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
رێكخراوهكه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هەتا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستەبسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کەژاڵ نەسری هیچ زانیارییەک لە بەر دەست نییە و ئەمەش بووەتە هۆی دڵ نیگەرانی بنەماڵەکەی.