كچێك بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، پاش رەوانەكردنیشی بۆ سلێمانی، لەڕێگا كۆتایی بەژیانی هاتووە.
ئەمرۆ یەكشەممە، عەلی جەمال قەدوری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، “بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلارەوە كچێكی تەمەن 15 ساڵان بەناوی (ب – و – ع ) هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە برینداربوە”.
دەشڵێت: “بەوتەی كەسوكارەكەی هیچ كێشەكی نەبووە لەماڵەوەو بەدەمانچەكەی باوكی گوللـەیەكی بەخۆیەوە ناوە”. عەلی جەمال ئەوەشی خستۆتەڕوو: “دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا، پێش گەشتنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی كۆتایی بەژیانی هات”.