ئەندامێكی پەرلەمانی ئەوروپا داوا دەكات، وێنەی هەردوو دامەزرێنەری كۆمپانیای بایۆنتك كە بۆ یەكەمجار ڤاكسینی كۆرۆنایان دۆزییەوە، لەسەر دراوی یۆرۆ دابنرێت.
ئاژانسی (DW)،ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە، مۆریتز كۆرنێر ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر لیستی پارتی ئازادی دیموكراتی ئەڵمانی پێشنیار دەكات، وێنەی هەردو دامەزرێنەری كۆمپانیای بایۆنتك لەسەر دراوی یۆرۆ دابنرێت.
پڕۆفیسۆر د. ئوگور شاهین و د. ئۆزلەم تورەجی كە هەردوكیان هاوسەری یەكترین و دامەزرێنەری كۆمپانیای بایۆنتكن، توانیان لەسەرەتاكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا لە هەنگاوێكی گەورەدا توانیان لە ماوەیەكی كەمدا ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بدۆزنەوە.
مۆریتز، لەبەرامبەر هەوڵەكانی ئۆگور و ئوزلەم وتویەتی:” ئەم دوو كەسایەتییە بۆ ئەوروپا و جیهان گرنگن و پێویستە وێنەكانیان لەسەر دراوی ئەوروپا دابنرێت”.
ئەوە لە كاتێكدایە، دوای (20) ساڵ دەرچونی دراوی ئەوروپی (یۆرۆ)، بانكی ناوەندی ئەوروپا بڕیاریداوە دوبارە دیزاین و فۆڕمی دراوەكە بگۆڕێت.