ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەهۆی وتنەوەی زمانی كوردی، 5 ساڵ زیندانی دەكرێت

بەهۆكاری فێركردنی زمانی كوردی، دەسەڵاتدارانی ئێران خانمە مامۆستایەكی كوردی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان پابەندی جێبەجێكردنی سزاكەی دەكات كە زیندانیكردنە بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

پێشتر دادگای سنە مامۆستا (زارا محەمەدی) تەمەن 28 ساڵ كە لێپرسراوی ئەنجومەنی رۆشنبیری‌و كۆمەڵایەتی نەوژینە، بەتۆمەتی وتنەوە‌و فێركردنی زمانی كوردی بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزا دا، دواتر سزاكەی بۆ 5 ساڵ كەم كردەوە‌و چەند مانگێك پێش ئێستا بەكۆمەڵێك مەرج ئازاد كرا‌و لەئێستادا داوای لێدەكات پابەندی سزاكەی بێت.

زارا محەمەدی لەگوندی سەراولەی پارێزگای سنە لەدایكبووە‌و خاوەنی بڕوانامەی ماجستێرە لەجیۆپۆلیتیك، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا وەك مامۆستایەك ئەدەب‌و زمانی كوردی فێری خوێندكارەكانی سنە‌و دەوروبەری كردووە كە زمانی كوردی لەوڵاتی ئێران قەدەغەیە بخوێنرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ