Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، لە دوای پێشكەش كردنی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی، چەند بڕیارێك دران كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: درێژكردنەوەی ماوەی وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن گشت فەرمانبەرانی حكومەت، بە هەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی، تاوەكو ٢٠ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢، هەر فەرمانبەرێكیش پابەند نەبێت ئەوا بەپێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵ دا دەكرێت.

دووەم: ئەنجامدانی پشكنینی كۆڕۆنا لە خاڵە سنورییەكان بۆ هەموو ئەو گەشتیارانەی كە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، تەنانەت ئەوانەش كە كارتی ڤاكسینیشیان هەیە، جگە لەوانەی كە تێستی كۆڕۆنای پێش (٤٨) كاتژمێریان پێ بێت.

سێیەم: لیژنەی باڵا بڕیاری دا كە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكە كارگێڕییەكان لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێنمایی تایبەت لەسەر پرسەدانان دەربكات.

چوارەم: گروپی گەشتیاری دەبێت پێش (٤۸) كاتژمێر لە گەشتەكەیان تێستی كۆڕۆنایان كردبێت یان كارتی ڤاكسینیان هەبێت.

پێنجەم: پێویستە گشت هاوڵاتیان (ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە یان وەرنەگرتووە) لەهەموو شوێنە گشتییە داخراوەكانی وەك (فەرمانگە حكومییەكان، ماركێت، ڕێستۆرانت، شوێنە بازرگانییەكان، كۆمپانیاكان و شوینەكانی دیكەی كەرتی تایبەت) پابەندبن بە بەستنی ماسك و مەودای یەك مەتر ونیو نێوانیان بپارێزن.

شەشەم: لە دوای ۲۰۲۲/۲/۱ هیچ كەسێك ڕێگەی پێ‌ نادرێت سەردانی شوێنە گشتییەكان بكات وەك (فەرمانگە حكومییەكان، ماركێت، ڕێستۆرانت، شوێنە بازرگانییەكان، كۆمپانیاكان و هۆڵی بۆنەكان) بەبێ‌ هەبوونی كارتی ڤاكسین یان ئەنجامدانی تێستی كۆڕۆنا كە (٤٨) كاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ