Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی چاپتەرێك لە كتێبێكی نێودەوڵەتیدا بڵاودەكاتەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی چاپتەرێك لە كتێبێكی نێودەوڵەتیدا بڵاودەكاتەوە

دوابەدوای پێشكەشكردنی سیمینارێك لەسەر كارەكانی لەمیانەی بانگهێشتكردنی و سەردانیكردنی زانكۆی UCL ی بەڕیتانی-برانچ (لق)ی وەك توێژەری پێشكەوتووی سەردانكەر، د.ڕۆژین كەمال مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی لەلایەن سەرۆك بەشی ئەوكاتەی پڕۆگرامی مۆزەخانە لە زانكۆی میواندارەوە (پرۆفیسۆر ئەلێكساندرا بۆنیا) بانگهێشتكرا بۆ نووسینی چاپتەرێك لە كتێبێكی دا. لەم مانگەدا (كانوونی دوومی ٢٠٢٢) كتێبەكە لەژێر ناونیشانی (Emerging Technologies and Museums: Mediating Difficult Heritage) بڵاودەبێتەوە كە دانانی (ئیدیت) بۆ كراوە لەلایەن پرۆفیسۆر ئەلێكساندرا بۆنیا كە ئێستا لە زانكۆی ئیجەیە لە یۆنان و د.تیۆپیستی ستایلایونو-لامبێرت لە زانكۆی تەكنەلۆجی قوبرس و د.ئەنتیگۆن هێراكلایدۆ توێژەری پۆست دكتۆرا لە تاقیگەی مۆزەخانەی سەر بە سەنتەری توێژینەوەی Interactive Media, Smart Systems and Emerging Technologies لە قوبرس و كتێبەكە لەلایەن دەزگای بێرگهانەوە بڵاودەكرێتەوە كە بنكەكانی لە شارەكانی نیویۆرك لە ئەمریكا و ئۆكسفۆردە لە بەڕیتانیا. لە چاپتەرێكی كتێبەكەدا، د.ڕۆژین كەمال باس لە ڕۆڵی تەكنەلۆجیای داهێنەرانەی واقعی مەجازی و واقعی معزز دەكات لە دەوڵەمەندكردنی ئەزموونكردنی مۆزەخانە و بینا و شوێنی كەلەپوور كولتووری. لە بەشی دووەمی چاپتەرەكەدا، لە ڕێگەی شیكاركردنی دیزاینی پێشانگای واقعی مەجازی “كەس گوێ ناگرێت”ەوە، مامۆستاكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خوێنەران ئاشنا دەكات بە بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆجیا داهێنەرانە لە ئەزموونكردنی كەلەپووری كولتووری پەیوەست بە ڕووداوی سەختی وەكو جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكان. شایەنی باسە بەڕێوەبەرەكەی سەنتەری دی سی ئێچ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چەند ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لە نێوانیاندا، هاوبەڕێوەبەری پڕۆژە توێژینەوەیەكی گەورەی هاوبەش بەناوی تۆڕی نەهرەین (كە پڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان زانكۆكانی یوسی ئێڵ و ئۆكسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ڕێكخراوی كەلەپووری كولتووری و زانكۆی قادسیەیە) و توێژەری فەخری لە زانكۆی یوسی ئێڵی بەڕیتانی و جێگری نوێی سەرۆكی ڕێكخراوی ڕەشیدی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا و هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەریتانی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ