Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
عیشق زۆرینەی خەیاڵەكانی منی بۆ خۆی بردووە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

عیشق زۆرینەی خەیاڵەكانی منی بۆ خۆی بردووە

خاتوو رێزان محەمەد كە یەكێكە لە ژنە شاعیرەكانی شاری سلێمانی جگە لە نوسینی شیعر هونەرمەندی نیگار كێشە و ئێستا لە نێوان رەنگی تابلۆكانی و وشەی شیعردا ژیان رەنگینتر دەكات و بڕیاریش وایە رۆژی پێنچ شەمە نوێترین دیوانە شیعری خۆی بڵاوبكاتەوە بەناوی (هەناسە) لە دیدارێكی تایبەتی تۆڕی میدیایی تەواردا رێزانی نیگار كێش و شاعیر باسی لە ئەزموونی نوسینی شیعری خۆی كردوو وتی” هەر لە قۆناغی ناوەندی خوێندنمەوە حەزم لە خوێندنەوەی شیعر كرد و هەمانكات ئارەزووی نیگاركێشانیشم هەبوو لە سەرەتاوە زیاتر ڕوومكردە نیگاركێشان و دواتر گەڕامەوە بۆ ناو جیهانی شیعر و شیعری زۆربەی شاعیرانی كۆن و سەردەمم خوێندەوە و هەوڵمدا و پێموایە توانیم نامیلكەیەك بگەیەنمە چاپ.


لەبارەی ناوەرۆكی دەقەكانییەوە رێزان ووتی” شیعر دەربڕینی ناخە بۆیە شاعیر وەك هەر ژانرێكیتری ئەدەبی قسەی لەسەر كۆی كایەكان دەبێت، بەڵام ئەگەر بڵێم عیشق زۆرینەی خەیاڵەكانی منی بۆ خۆی بردووە و زیاتر لە دەرگای ئەویندا وەستاوم”.


لەلایەكیترەوە رێزان باسی لە كاریگەری كۆمەڵگە كردوو باسی ئەو دەرفەتانە كرد كە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا هەیە بۆ قەڵەمی ژنان ئەو ووتی” لە كۆمەڵگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە كۆی كایەكانی ژیاندا ژن لە پلەی دووەمدا دێت، چونكە ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەگەزی نێر ڕەخساوە بۆ مێ نەڕەخساوە، چونكە بە نەریتی ئەم ناوچەیە ژن لە خێزاندا قەتیس كراوە، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو كۆتووبەندەی لە ڕابردوودا هەبوو ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو شاعیری ژن دەركەوتوون و توانیویانە شیعرەكانیان بگەیەننە ناو ئەدەبی نەتەوەكانی تریش”.


رێزان محەمەد بڕیارە لەم هەفتەیەدا كتێبێك بڵاو بكاتەوە بۆیە دەربارەی كتێبەكەی ووتی” ئەم كتێبەم كە یەكەم بەرهەمیی شیعریمە و ۱۰۲ لاپەڕە و ۹۹ شیعری لە خۆی گرتووە، شیعرەكان هەمەڕەنگن و لە بواری كۆمەڵایەتی و كلتووری و ستایش و عیشقدان”. هەروەها لە بارەی چۆنیتی ئەم كتێبە شیعرییەوە وتیشی” كاتێك هەستمكرد شیعرەكانم هێندەی نامیلكەیەك ئەبن بیرمكردەوە تایپمكردن و دام بەدیزاینەر و پاشان دام بەدوو هاوڕێم تا چاوی پێدا بخشێنن و م بورهان بەرزنجی شاعیر پێشەكی بۆ نووسیم و بە تیراژی ١٠٠٠ دانە لەسەر ئەركی خۆم چاپمكردووە و ئێستاش بەنیازم ڕۆژی ٢٠٢٢/١/٦ لە ئێوارە كۆڕێكدا شاعیری بەڕێز كاوە شێخ سەلام خوێندنەوەی بۆ بكات و پاش خوێندنەوەی چەندین دەق وەك خەڵات بیبەخشم بە ئامادەبووان .


چاوەڕێتم
من نابمەوە بە خۆم
هەتا وەك جاران
ڕژانی تریفەی ئەوینت
نەبێتە بارانی ژێر پەلكە زێڕینەم
تانەیەیت
ناچمە هیچ ژووانی ئەوینی خەیاڵێ
تانەیەیت
ناڕۆمە بالكۆنی ماڵەكەم
هەتا تۆ باوەشی ڕۆحی خۆت
نەكەیتە جۆلانە
من نابم بە پێنوس
هیچ شیعرێك ناڕژێتە سەر تابلۆی ژیانم
تانەیەیت
من نابمە سە مفۆنیای ئەوینی ڕابردوو تانەیەیت
چونكە تۆ تەنیا تۆ
شارەزایت لە نۆتەی دڵی من
تەنیا تۆ ئاوازی گریانت داناوم
بە تەنیا هەرتۆی كە دەتوانی
چەخماخەی خەندەیەك
بخەیتە ئاسمانی هەناوم
كە تۆ دێیت
گیانكێشان،
لەودیوی دیواری ژیانی منەوە،
وەك دێوی تۆقێنەر دەوەستێ
ناتوانێ سێبەری بخاتە بەرچاوم
گریانم سەدەیەك ،
دەچێتە پاشخانی خەیاڵم
كەتۆ دێی
چیرۆكی ترسناك ،
چاوشاركێ لە شەوی تاریكی من ناكات
هیچیتر مۆتەكەی تەنیایی ،
دەروونم لە ترس و ڕاڕایی بارناكات
كاتێك دێیت
هەنگاونان بە كوورەی ئاگردا ،
دەبێتە پێمەلەی ناودەریای خۆشبەختیم
نە دەردێك ،
بەڵایەك ،
ئازارێك ،
هیچ كارم تێناكات
سڵ ناكەم
پڕاو پڕ بەگەردوون ،
قاقایەك وەك تیشكی خۆری ڕوون دەتەنم
پلاری بێ هەست و نەخۆشی شێتەكان ،
بۆ ناخی پڕهیوام بڕ ناكات
دەزانیت ئازیزە ڕەنجاو و وێڵەكەم
من بۆچی چاوەڕێم ؟
چونكە قەت هیچكەسێك هێندەی من ،
لەسرتەی هەنگاوت تێناگات

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ