هاوژین شکور- گەرمیان
ئەمڕۆ لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی ڕێكخراوی IREX بۆ خوێندكارانی خولی ڕاهێنانی تواناكان لە گەرمیان بەرێوەچوو.
بە ئامادەبوومی مامۆستایان و پسپۆرانی زانستی لە زانكۆی گەرمیان و ژمارەیەك لە ڕێكخراوەكان و خاوەن كارەكانی كەرتی تایبەت، بڕوانامەی ڕێكخراوی (ئایرێكس)بەخشرایە ئەو خوێندكارانەی بەشداربوون لە خولی ڕاهێنانی تواناكان (Internship Program 2023).
مامۆستا چنور محمود، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار پرێزنتەیشنێکی لەسەر ئامانج و گرنگی پرۆگرامەكە پێشكەش كردوو رایگەیاند كە بەشداربووانی پرۆژەكە %70 ژن بوون، وەكو بەڕێوبەری ناوەندەكان و چ وەكو بە شداربووی ئەو پرۆگرامە، هەروەها راشیگەیاند، جارێکی دیکە لە مانگی 6 پرۆگرامەكە دەست پێدەكاتەوە”.