ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ساڵی رابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە هیچ حاڵەتێكی كوشتنی ژنان تۆمار نەكراوە

هیچ حاڵەتێكی كوشتنی ژنان لە ساڵی رابردوودا لەپارێزگای هەڵەبجە تۆمارنەكراوە، هاوكات (٧٦) سكاڵای توندوتیژی دژ بە ژنان تۆماركراوە.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بۆ ساڵی (٢٠٢١) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی خستەڕو وتی: “لەبەرئەوەی تاوەكو ئیستا بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی بوونی نییە لەپارێزگاكەمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە كەیسەكان وەرگیراون بەمشێوەیە (٨٧) كێشەی خێزانی تۆمار كراوە كە (٧٦) پەڕاوی توندوتیژی دژی ژنان بووە.

وتیشی: “لە ساڵی رابردودا هیچ حاڵەتێكی كوشتنی ژن لە پارێزگاكە تۆمارنەكراوە”.

ئامادەکردنی: تریفە حەسەن

هاوشێوە

ڤیدیۆ