پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئەو پیاوەی دوو رۆژ لەمەوبەر هاوسەرەكەی خۆی كوشت كە خاوەنی سێ منداڵ بوو خۆی رادەستی پۆلیس كرد.
بەپێی راگەیەنراوێكی پۆلیس ئەو كەسەی لەرێكەوتی ٣ی ١ی ٢٠٢٢ رۆژی دووشەممە هاوژینی خۆی كوشت كەخاوەنی سێ منداڵ بوو لەناحیەی وەرتێ گوندی پردەشال سەر بەقەزای رواندز خۆی رادەستی بنكەی پۆلیسی وەرتێ كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو پیاوە لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان بەند كراوە.
ئامادەکردنی: تریفە حەسەن