دەسەڵاتدارانی پاکستان هەواڵی دەستنیشانکردنی یەکەم خانمی بۆ دادگای باڵات پشتڕاست کردەوە.
جێی ئاماژەیە کۆمسیۆنێک کە بڕیار لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی دادوەران دەدات ڕۆژی پێنجشەممە عایشە مالیکی تەمەن 55 ساڵانی وەک یەکەم ژن دیارکرد بۆ دادوەری دادگای باڵای پاکستان کە یەکەمجار لە ماوەی 75 ساڵی سەربەخۆیی پاکستاندا ژنێک ئەو پۆستە بگرێتە دەست.
لەمبارەیەوە یاسادانەرێکیی پاکستان کە سکرتێری پەرلەمانە لە بواری یاسادا لە تویتەردا دەنوسێت “دانانی عایشە مالیکی وەک دادوەری دادگای باڵای پاکستان گرنگیەکی زۆری بۆ پاکستان هەیە کە پارێزەرێکی بلیمەت و دادوەرێکی خەڵاتکراو بوەتە یەکەم دادوەر لە دادگای باڵای وڵاتەکە.
سەرچاوە: the current