ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زارا محەمەدی خۆی ڕادەستی زیندانی سنە کرد

مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی زارا محەمەدی  خۆی ڕادەستی زیندانی سنە کرد، ژمارەیەک لە خەڵکیش بۆ پاڵپشتییکردنی لە بەردەم زیندانی سنە کۆبوونەوە.

لە لایەن دادگای سنەوە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبە کوردییەکاندا “زارا محەمەدی” مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرھەنگی نۆژینە لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ، پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە دادگای پێداچوونەوەش سزاکەی پەسەندکراوە.

پارێزەری “زارا محەمەدی” ڕایگەیاند، زارا تەنھا لەبەر فێرکردنی زمانی کوردی ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنراوە و پەیوەندی بە حیزبە کوردییەکانەوە نییە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ