بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، تەهانی جیبالی جێگری پێشووی سەرۆكی دادگای باڵای دەستوری میسرو یەكەم ژنە داوەر لەو وڵاتەدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.
تەهانی جیبالی هەفتەی رابردوو بەهۆی تووش بوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، رەوانەی نەخۆشخانە كراو چارەسەری وەردەگرت، بەڵام بەهۆی كاریگەریی ڤایرۆسەكەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لەتەمەنی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
تەهانی یەكەم ژنە داوەدوەر بووە لەمیسرداو بەهەڵوێستەكانی یەكێك بووە لەبەرهەڵستكارانی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی میسر كاتێك دەسەڵاتیان گرتە دەست دوای لەسەركار لابردنی حوسنی موبارەك.
بۆ ماوەیەكی كەم سەرۆكی دادگای باڵای دەستوری میسر بووە.
ساڵی 2003 بەبڕیارێكی كۆماری پۆستی جێگری سەرۆكی دادگای باڵای دەستوری وڵاتی وەرگرت، ئەوەش گەورەترین دەستكەوتی ژنانی میسر بوو كە بەرزترین پۆستی دادوەری لەو وڵاتەدا وەربگرن.
ئا: دڵی