ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نامەی سەربازێك دوای ٧٦ساڵ دەگات

سەربازێكی سوپای ئەمریكا لە ئەڵمانیا لەكاتی جەنگی جیهانی دوەمدا، وەڵامی نامەیەكی دایكی دەداتەوە كە لەشاری وبرن لە ویلایەتی ماساچوستس لە ئەمریكا دادەنیشێ‌.

ئەو سەبازە كە ناوی (گۆنسالفیس)‌و تەمەنی لەو كاتەدا (22) ساڵ بووە، لەنامەكەدا نوسیوییەتی: (دایە گیان نامەیەكی تری تۆم پێگەیشت زۆر خۆشحاڵ بووم، كە نوسیوتە هەموو شتێك باشە، منیش باشم هەر ئەوەندەیە خواردنەكانی ئێرە زۆر ناخۆشە، ماچت پێشكەش دەكەم‌و خۆشەویستیم بۆت هەیە، بەنیازی دیدار).

(گۆنسالفیس) ساڵی 2015 كۆچی دوایی دەكات‌و پێش مانگێك ئەم نامەیە لە گەنجینەی پۆستەی شارەكەدا دۆزرایەوە و دوای ٧٦ ساڵ گەیشتە دەستی ژنی ئەو سەربازە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ