بەپێی ئامارێكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، (20%) ی كرێكاران ژنن و (14%) شیان موچەكانیان لەهاوپیشە پیاواكان كەمترە.
لەئامارەكەی ئەو سەندیكایەدا كە لەگۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لەسلێمانی ئاشكرایان كرد، هاتووە: ساڵی رابردوو 17 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوەو 10ی تر برینداربوون، هەروەها 63%ی كرێكاران گرێبەستی كاریان نییەو ئەوانەی گرێبەستیان هەیە یاسایی نین.
سەندیكای كرێكاران ئەوەشی خستۆتەڕوو: 42%ی كرێكاران دەستەبەری كۆمەڵایەتیان بۆ نەكراوەو 20%ی كرێكاران ژنن كە 14% كرێكارانی ژن مووچەكانیان لەهاوپیشە پیاوەكانیان كەمترە. ئا: تریفە