دەسەڵاتدارانی سعودیە شاژن بەسمە كچی سعودو كچەكەیان ئازاد كرد، كە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەبێ هیچ تۆمەتێك زیندانی كرا بوون.
بەسمەی تەمەن 57 ساڵ خاوەنكارو كەسایەتیی ناسراوی سعدویە كە بەوە ناسراوە راشكاوانە رای خۆی دەردەبڕێتو قسە دەكات، ساڵی 2020 لەزیندانەوە پەیامێكی بۆ شا سەلمان نارد كە تیایدا داوای ئازاد كردنی خۆیو كچەكەی كردبوو بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیانەوە.
رێكخراوی ئەلقست بۆ داكۆكیكردن لەمافەكانی مرۆڤ لەشعودیە كە بارەگایان لەندەنە، رایگەیاند: بەسمەو كچەكەی رۆژی 8ی ئەم مانگە ئازاد كراونو لەئێستادا لەماڵەكەی خۆیانن لەشاری جەددە.
ئەو رێكخراوە لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت: “هیچ تۆمەتێك ئاراستەی شاژنە بەسمەو كچەكەی نەكراوەو بەبێ هۆكار بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی كراون.
ساڵی 2019 كاتێك بەنیاز بوو بۆ چارەسەری نەخۆشی بەرەو سویسرا بڕوات، هێزە ئەمنییەكانی سعودیە خاتوو بەسمەو كچەكیان لەفرۆكەخانە دەستگیر كردو رەوانەی زیندانی ئەلحائر لەنزیك شاری رەیاز كرد كە ئەو زیندانە بەوە ناسراوە كە دەستگیركراوە سیاسییەكانی لێ بەند دەكرێت.