ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نامەیەك لە قانیع ی شاعیرەوە بۆ زارا

زارا كیژە شیرنەكەی رۆژهەڵات، تۆ تاڵ تاڵی رەنگەكانی خۆرهەڵاتی، تۆ نەعرەتەی كچانی كۆبانێ‌ و دەنكە مرواری ملی ژنە سەنگینەكانی ماردین و زریكەی كچە شین پۆشەكانی عەرعەری، كچی شیرینم ئەم شەو گوێم لێبوو لە زیندانا دەنگت نەعرەتەی شێرانەیە، پێیان بڵێ‌ ئەو زنجیرەی لەدەستی تۆیە پڵ پڵەو لەرزانیە، ئەم شەو تێر دەنوم كە بیستم پێت ووتون قوڕ بەسەرتان وا بڕواتان بە بەندیخانەیە، دەتوخودا ئەم وەسیەتەی منیشیان پێ بڵێ‌ كچی شیرینم، پێیان بڵێ‌:
بەدەستی خۆم نیە وەڵڵا لە دیوانی خوا كوردم
لەناو شێخ و بەگ و میرو مەلا و شاه و گەدا كوردم
تەماشای جەوهەری من كەی ئەزانی ئاشكرا كوردم
بەكوردی بووم و خولقاوم هەتا رۆژی جەزا هەر كوردم

عەتا حەمەساڵح

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ