ئەمڕۆ ٩ساڵ بەسەر كۆچی دوایی چیرۆكنووس و ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆو خاوەنی قەڵەمە یاخی وبۆێرەكەی ژنان ئەحلام مەنسور تێدەپەڕێ.
ئەحلام لەساڵی ١٩٥١لەشاری خانەقی هاتۆتە دنیاوەو دەرچووی بەشی كوردی كۆلێجی ئاداب بوو لە زانكۆی بەغدا و دواتر بڕوانامەی ماجستێری لە بواری چیرۆكنوسیدا بەدەستهێناوە.
خاوەنی دەیان چیرۆك وڕۆمان و بابەتی ڕۆژنامەوانی بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی قەڵەمێكی بوێرو دژە باو بوو، هەمیشە ڕوبەڕوی گرفت و كێشە دەبوویەوە.
بەداخەوە لە ڕۆ ژی٢٠١٣/١/١٠ دوا ماڵئاوایی كرد، لەچیرۆكە بەناوبانگەكانی چیرۆكی (پرد، ئەڵوەن، خەون)، هەمیشە هەوڵی ئەدا ڕوە ڕاستەقینەكەی ژن لەكۆمەڵدا بخاتە ڕوو.