Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
چەند ڕێنماییەك بۆ خوێندكاران لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چەند ڕێنماییەك بۆ خوێندكاران لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا

ئەمڕۆ تاقیكردنەوە كۆتایی وەرزی یەكەمی خوێندن دەستیپێكرد تۆڕی میدیای تەوار چەند ڕێنمایی دەروونی لەگەڵ هێمن عومەر ڕێنمایكاری دەروونی ئامادەكردوە.

سەبارەت بە خۆئامادەكردن و ڕەواندنەوەی سترێسی كاتی تاقیكردنەوەكان و كۆنتڕۆڵ كردنی نائارامی دەروونی، هێمن عومەر دەڵێت: سەرەتا خوێندكاری خۆشەویست ئەوە بەجدی وەربگرە گەر خەوی باشت نەكرد بێ‌ شەوی تاقیكردنەوەكان ئەوە هۆكارێكە بۆ زەهایمەرو لەبیرچونەوە‌و درووستبونی سترێس لەكاتی تاقیكرنەوەكاندا، هیوادارم خەوی باش بكەن بەشەواندا بەتایبەت كە نابێ لەشەش بۆ حەوت كاژێر كەمتربێ، كاژێر (10ی شەوو بۆ 4 بەیانی) باشترین كاتە بۆ ئەم ماوەی تاقیكردنەوانە.

هەوڵبدە دەروونت ئارامبكەیت متمانەیەكی دەروونی بۆخۆت درووست بكەی پێش ئەوەی بەڕێكەویت بۆهۆڵی تاقیكردنەوەكان.

توانای مرۆڤەكان جیاوازە، بۆیە خۆت بەكەم مەزانە و خۆشت بەهیچ كەس بەراورد مەكە، پاشان ئەو ئامانجەی تۆ هەوڵی بەدەستهێنانی ئەدەیت نابێت لەتوانای خۆت گەورەتر بێت.

لەپرسیاری تاقیكردنەوەكان مەترسە، چونكە پرسیارەكان هەر ناوەڕۆكی وانەكانی ڕۆژانەیە كە پێشتر خوێندوتەوە كۆشش تێیدا كردوە شتێك نایەتەوە كە لەدەرەوە منهەج بێت.

لەبەرئەوە ئارامبەو تەركیزت هەبێت، ئەو ڕۆژەی تاقیكردنەوەت هەیە كە لە ماڵ چویتە دەرەوە پێداویستییەكانی تاقیكردنەوەت بیرنەچێت، چونكە ئەوە هۆكارێكە بۆ درووستبونی شڵەژانی دەروونی و درووستبونی سترێس لە هۆڵی تاقیكردنەوە. كتێب و مەلزەمە لەگەڵ خۆت مەبە و وازبێنە لەپێداچوونەوە بەسەعاتێك پێش تاقیكردنەوەكان.

هیچكات لە مامۆستاو چاودێری هۆڵەكان ترس و نیگەرانیت نەبێت، ئەوان تەنیا ئەركیان پاراستنی ئارامی هۆڵی تاقیكردنەوەیە، ئەم جۆرە ترسە لەناو خوێندكاراندا بونی هەیە و بەپێی توێژینەوە دەروونناسییەكان لەخوێندكاری كچاندا زۆرترە.

ئەو كاتەی بۆت دیاریكراوە كاتی تاقیكردنەوەكان دابەشی بكەو هەوڵبە ڕەچاوی كاتەكەت بكەیت.

بەپێی ڕێنماییە دەروونییەكان هەوڵبدە دوای هەر سەعاتێك پێنج دەقە خۆت ئارام بكەوەو هەناسەیەكی قوڵ هەڵمژە لەڕێگەی لوتەوەو بۆماوەی دە چركە بیهێڵەوەو پاشان لەڕێگەی دەمەوە بیكە دەرەوە، ئەمەش كاریگەری باشی ئەبێت بۆ ئارامی مێشك و كەمبونەوەی فشاری دەروونیی.

كە لەتاقیكردنەوە تەواو بویت بەباشی پێداچونەوە بكە بزانە هیچت بیرنەچووە كە هاتیتە دەرەوە بەهیچ جۆرێك باسی ئەو تاقیكردنەوەیە مەكە لەگەڵ هاوڕێكانت، چونكە كاریگەری نەگەتیڤ و خراپی ئەبێت لەسەر دەروونت بۆتاقیكردنەوەی دواتر، تەنها بیرت لای تاقیكردنەوەی دواتر بێت، سترێس و دڵەڕاوكێیی دروستكراو واز لێ بهێنەو كۆنتڕۆڵی بیركردنەوە سلبییەكان و خراپەكانت بكەو مەهێڵە بیركردنەوە سلبییەكان كۆنتڕۆلی دەروون و مێشكت بكەن.

ئەوە بزانن گەر كەسێك ئیرادە و متمانە و هێزی دەروونی لەناخیدا ڕووابێت، هێز نییە ڕێگری لێ بكات لە گەشتن بەئامانجەكانی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ