ئەمشەو بەهۆی رووداوی ئاگرەوە، شەش خوێندكاری بەشە ناوخۆییەكانی پەیمانگەی تەكنیكی تەق تەق، دووچاری تەنگەنەفەسی بونو ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.
هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە، رایگەیاند: شەش خوێندكاری كچی بەشەكانی (پەیمانگەی تەق تەق) لە بەشە ناخۆیەكان بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق، دواتریش رەوانەی نەخۆشخانەی كۆیە كران.
وتیشی: “هۆكاری روداوەكە شەو هیتەری كارەباییان پێكردوە و كارەبا بڕاوە، دواتر لایتی شەحنیان لەسەر هیتەرەكە داناوە و كاتێك بەیانی كارەبا هاتۆتەوە لایت شەحەنەكەی تواندۆتەوە و دووكەڵی دروستكردووە و تەنگەنەفەسیان بۆ دروست بووە”.
دەشڵێت: “دوو لەخوێندكارەكان تەندروستیان ناجێگیرە”.