دوای مانگرتنی دوو رۆژەی دایکی کەژاڵ نەسری، لەپێش دەرگای ئیتلاعاتی سنە ئەو چالاکە فەرهەنگییە بە بارمتە ئازاد کرا
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر سێی ئێوارەی رۆژی دووشەممە 10ی كانوونی دووهمی 2022، کەژاڵ نەسری، چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەری دوای یەک مانگ رفاندنی زۆرەملێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دەستبەندی ئەلەکترۆنی و بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی ئێرانی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بهپێی زانیارییهكان کەژاڵ نەسری بەو مەرجە ئازاد کراوە کە مافی هاتوچۆی نیە و دەبێت رۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بناسێنێت و تەنانەت مافی ئهوهشی نیە سەردانی گوندهكهی خۆیشی تەنگیسەر بکات.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەژاڵ نەسری دوای ئەوەی ئازاد کراوە کە دایکی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە پێش بینای ئیتلاعاتی سنە مانی گرتووە.
کەژاڵ نەسری، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە رۆژی یەکشەممە 12ی كانوونی یهكهمی 2021، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوه دەستبەسەركرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نەسری رایگەیاند: کەژاڵ نەسری لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەكهی و بوونی پارێزەر و راوێژكاری یاسایی بێبەش بووە.