ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە

وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و ئاماژە بەوە دەكات كە شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بە خێرایی لە بڵاوبوونەوەدایە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی كانوونی دووەمی 2022، لە پەیامێكدا رایگەیاند: سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن دەستیپێكردووە.

دەشڵێت: “پێویستە رێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین رێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ”.

باسی لەوەشكردووە: لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەكە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەكانی كۆرۆنا بكەیت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ