ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ساڵی رابردوودا 10 رۆژنامەنووسی ژن گێچەڵیان بەرامبەر كراوە

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، لەساڵی 2021 دا لەكۆی 24 رۆژنامەنووسی ژن (10) یان گێچەڵیان بەرامبەر كراوە.

ئەمڕۆ چوارشەمە لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی، لیژنەی داكۆكی لەئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕاپۆرتیی پێشێلكاری ژمارە (27 -28) ساڵی 2021ی بڵاوكردەوە.

بەپێی راپۆرتەكە لە بەرواری (2021/1/1-2021/12/31)، (79) حاڵەتی پێشێلكاری تۆماركراوە، لەكۆی (187) دەزگا و ڕۆژنامەنووس كە پێشێلكاریان بەرامبەر كراوە.

راپۆرتەكە جۆری پێشێلكارییەكانی بەمشێوەیە خستۆتە روو: دەستگیركردن (17) حاڵەت، ڕێگەنەدان بە ڕووماڵ (31) حاڵەت، هێرش و سوكایەتی (22) حاڵەت، لێدان(4) حاڵەت، هەڕەشە (2) حاڵەت، داخستنی نوسینگە و كەناڵ (3) حاڵەت.

زۆرترین پێشێلكارییەكان كە ڕووبەڕووی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان بوونەتەوە بریتییە لە (هێرش و سوكایەتی) كە (79) حاڵەتە.

لەبەشێكی راپۆرتەكەدا كە لەڕێگەی ڕاپرسییە ئەنجامدراوە و (101) ڕۆژنامەنووسی مەیدانی تێیدا بەشداریی كردووە، لەكۆی (24) ڕۆژنامەنووسی ژن (10) ڕۆژنامەنووسیان ڕووبەڕووی گێچەڵ پێكردن و هەراسانكردن بوونەتەوە كە ئەمەش نزیكە لەنیوەی بەشداربووان و جۆری پێشێلكارییەكە (گێچەڵی سێكسی) بووە لەلایەن كەسی جۆراو جۆری ناو دەزگای ڕاگەیاندن و دەرەوەی ڕاگەیاندن.

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ